ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی خاكه‌لێوه، كامیۆندارانی شارستانی زابۆل له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی كامیۆندارانی زابۆل به‌دوای ئه‌وه ڕوویدا كه به‌رپرسانی ئه‌و شاره پشكی سووته‌مه‌نی شۆفێرانیان له سێ هه‌زار لیتره‌وه بۆ ٣٠٠ لیتر بۆ هه‌ر ١٥ ڕۆژ كه‌م كرده‌وه. به‌وته‌ی ناڕازیان، چه‌ند جار سه‌ردانی فه‌رمانداری و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره‌یان كردووه به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرتووه.