به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كاسبكارانی شاری سه‌رده‌شت له ئاست دۆخی خراپی ئابووری ناڕازین و زۆربه‌ی دووكانداران پیشه‌كانیان گۆڕیوه.
یه‌ك له‌و پیشانه‌ی زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه، زێڕفرۆشه‌كانی ئه‌و شاره‌ن كه به‌هۆی زیادكردنی باج له‌سه‌ریان و نه‌بوونی فرۆش، ناچار پیشه‌كه‌یان گۆڕیوه بۆ كڕین و فرۆشتنی خانوو. هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆر له‌و دووكاندارانه‌ی كه‌لووپه‌لی نێو ماڵیان ده‌فرۆشت، به‌هۆی داخرانی سنوور زه‌ره‌رمه‌ند بوون و دووكانه‌كانه‌كانیان داخستووه. به وته‌ی هاونیشتمانیان، زۆربه‌ی گه‌نجانی ئه‌و شاره یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچیان كردووه یان بیر له كۆچكردن ده‌كه‌نه‌وه. ئاستی داهاتی خه‌ڵك زۆر دابه‌زیوه و دانیشتووانی ئه‌و شاره ته‌نیا توانای دابینكردنی زه‌رووریترین پێداویستیه‌كانی ژیانیان ماوه.