كارمه‌ندانی ژووری پیشه‌وه‌رانی ئیلام، ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه له ئاست په‌رداخت نه‌كرانی شه‌ش مانگ حقووق و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كارمه‌ندانی ژووری پیشەوەرانی ئیلام لە ٦ مانگی ڕابردوووه هەتا ئێستا هیچ حەقدەستێکیان وەرنەگرتووە و ئەم کارەش بووەتە هۆی دروستکردنی کێشە بە تایبەت قه‌یرانی قەرزی بانک و کرێخانوو بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان و له ئێستادا له ژێر گۆشارێكی زووردا ده‌ژین. به‌وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار دربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانی ڕژیم، هیچ به‌رپرسێك سه‌ره‌نجی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.