كارمه‌ندانی موخابه‌راتی ناوچه‌یی له ئوستانی یه‌زد و خووزستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به وڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم و پشتگوێ خرانی داواكارییه‌كانیان له شوێنی كاره‌كانیان كۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندانی موخابه‌رات له به‌رانبه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دامه‌زراندنیان و هه‌روه‌ها زیاد نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و خوازیاری وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م مافه داراییه‌كانی دیكه‌یان بوون. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و كارمه‌ندانه ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تی خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت له ڕۆژانی داهاتوودا په‌ره به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ئه‌ده‌ن.