كارمه‌ندانی په‌یمانی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، دژ به هه‌ڵاواردن و نه‌دانی داخوازی له ناوه‌ندی زانكۆ كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وش، هه‌زار و ٦٥٠ كارمه‌ندی پیه‌مانكاری له زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام حه‌قده‌سته‌كانیان له كاتی خۆی دا په‌رداخت ناكرێت و به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده مه‌زایای پیشه‌یی كارمه‌ندانیان بڕیوه. ناڕازیان پاش كۆبوونه‌وه له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی، پێدانی حه‌قی جل و به‌رگ، ئیزافه‌كاری، حه‌قده‌ستی ڕۆژانی پشوودان و حه‌قی خۆراك بوون.