ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گوڵانی ١٤٠٤، پاش په‌رداختی یه‌كه‌م حه‌قده‌ستی ساڵی تازه، كارمه‌ندانی بێهزیستی ته‌ورێز ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كارمه‌ندانی بێهزیستی له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و ده‌ڵێن: له به‌رانبه‌ر چه‌ندین ساعه‌ت كار، ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان زۆر كه‌مه و وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ژیانیان نییه. ناڕازیان به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ته‌ورێز خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بوون.