کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كادری ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئاپادانای ئه‌هواز

ناڕه‌زایه‌تی كادری ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئاپادانی ئه‌هواز 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی سه‌رماوه‌ز، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ئاپادانای ئه‌هواز له‌ ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ئاپادانای ئه‌هواز هاوشێوه‌ی هاوكاره‌كانیان له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ، په‌رداختی ئیزافه‌كاری و كارانه‌، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و ڕێگریر له‌ كۆچ كردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون.