ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی گوڵان، كادری ده‌رمان له ئه‌یاله‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكا دژ به بڕینی بودجه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی هایله‌ند خۆپێشاندانیان كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانی سه‌دان كه‌سی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی كالیفۆڕنیا، هه‌زاران كادری ده‌رمان له ئه‌یاله‌ته‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكاش دژ به بڕیاری ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی سیسته‌می بێهداشت و ده‌رمان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌بڕیوه. به پێی زانیارییه‌كان، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خۆشخانه‌كانی ڕاسپاردووه كه له ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی به خه‌ڵك هه‌زنیه‌كانیان دابین بكه‌ن.