ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی گوڵانی ١٤٠٤، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیرانمهری سه‌راوان دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، ٤٥ ڕۆژ به سه‌ر دوایین حه‌قده‌ستی پێدراو تێپه‌ڕێوه و هێشتا داخوازی مانگی ڕابردوویان په‌رداخت نه‌كراوه. ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی مه‌زایای پیشه‌یی و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی كاری بوون.