ڕۆژی شه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ئیسفه‌هان له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی، له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازیانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه، واده‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت له سه‌رده‌می نه‌خۆشی كۆڕۆنا جێبه‌جێ نه‌كراوه و ئه‌و ڕێژه حه‌قده‌ست و مهزایایهی ئێستا وه‌ری ده‌گرن وڵامده‌ره‌وه‌ی تێچووی ژیانیان نییه. كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئیسفه‌هان خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانیان بوون.