کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كادری بێهداشت و ده‌رمان له‌ ته‌ورێز

ناڕه‌زایه‌تی كادری بێهداشت و ده‌رمان له‌ ته‌ورێز 3

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی گوڵان، كادری بێهداشت و ده‌رمانی ته‌ورێز دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی له‌ به‌رده‌م زانكۆی زانیاری پزیشكی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

ناڕازیان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری وه‌لانانی جیاوازی، زیادكردنی حه‌قده‌ست، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی دوو ڕۆژ مه‌ره‌خسی له‌ حه‌فته، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و په‌رداختی مه‌زایای پیشه‌یی بوون.