کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كادری ئۆرژانس له‌ شاری فه‌سا

ناڕه‌زایه‌تی كادری ئۆرژانس له‌ شاری فه‌سا

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كادری ده‌رانی ئۆرژانس له‌ شارستانی فه‌سا له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئۆرژانسی چه‌ند شاری ئێران بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ ده‌ستیان له‌ كار كێشا و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان نه‌دا. ڕۆژی ڕابردوو، كادری ده‌رمانی ئۆرژانس له‌ شارستانی فه‌سا په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی گشتی كادری ده‌رمان بوون و داویان كرد: حه‌قده‌سته‌كانیان بڕواته‌ سه‌ره‌وه‌، ئه‌منیه‌تی پیشه‌ییان ته‌زمین و كه‌لووپه‌لی پێشكه‌وتوو بۆ ئۆرژانس دابین بكرێت.