هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ١١٣هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی جیهانی كار، عیسا ئیبراهیم زاده چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی نه‌غه‌ده له نامه‌یه‌كدا ناڕه‌زایه‌تی خۆی له ئاست به‌شداری نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌و كۆبوونه‌وه نیشان دا.
له به‌شێكی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه، كرێكاران، موعه‌لیمان، خانه‌نشینكراوان و شۆفێرانی بارهه‌ڵگری ئێرانی له سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانیان بێبه‌شن و ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن، به‌ڵام وڵامی حكوومه‌ت به داخوازییه‌كانیان سه‌ركوت و ئه‌شكه‌نجه بووه. له‌م باروودۆخه دا، كۆماری ئیسلامی نوێنه‌رانی خۆی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی جیهانی كار ناردووه كه هیچ شه‌رعیه‌تێكیان به لای كۆمه‌ڵگای كرێكاری ئێرانه‌وه نییه. كرێكارانی ئێرانی له مافی دامه‌زرانی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، حه‌قی مانگرتن و ژیانێكی شه‌رافه‌تمه‌ندانه بێبه‌شن، سه‌ركوتی سازماندراو و هه‌ژاری سیستماتیك، ژیانی ملیۆنان كرێكاری له ناو بردووه. ئێمه داوا له هه‌موو یه‌كێتیه كرێكارییه‌كان، ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین، ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ و سه‌ركوتكراوی كرێكاران به فه‌رمی بناسن و شه‌رعیه‌ت به نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی نه‌ده‌ن، داوا ده‌كه‌ین گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و ڕژیمه سه‌ركوتگه‌ره زیاد بكه‌ن تاكوو هه‌موو چالاكانی كرێكاری ئازاد بكرێن و كۆماری ئیسلامی دان به مافی دامه‌زرانی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ دا بنێت. هاوپشتی جیهانی تاكه ڕێگای پاڵپشتی له كرێكارانی زۆڵملێكراوی ئێرانه.