کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی “عوسمان ئیسماعیلی” له‌ ئاست حوکمی سەرەتایی دادگای سه‌قز

ناڕه‌زایه‌تی عوسمان ئیسماعیلی له‌ ئاست حوکمی سەرەتایی دادگای سه‌قز

ڕۆژی دووشەممە، ٦ی خەرمانان، “عوسمان ئیسماعیلی”، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز، لەگەڵ پارێزەرەکەی، “فەرزاد نەسروڵڵاهی”، بەنیسبەت حوکمی سەرەتایی دادگای سه‌قز، ناڕەزایەتییان دەربڕی و داواکارییەکەیان ڕادەستی دیوانی باڵای وڵات کرد.

“عسمان ئیسماعیلی” لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقز بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران” بە ٣١ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی”، بە ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری مەحکووم کراوە. دادگا بە سەرنجدان بە هۆکارەکانی کەمکردنەوەی سزاکه‌ی لەوانە تەمەنی ناوبراو و خێزانداربوونی، بە سەرنجدان بە یاسای کەمکردنەوەی سزاکانی زیندانی تەعزیری پەسەندکراوی ساڵی ١٣٩٩ و بەپێی ماددەی ٣٧ی یاسای سزای ئیسلامی پەسەندکراوی ساڵی ١٣٩٢، زۆرترین سزا واته‌ ١٦ مانگی بۆ جێبه‌جێ ده‌كات.