ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له ژنانی شۆفێری شاغڵ له سرویسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان له تاران دژ به دۆخی سه‌ختی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.
ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست به‌رابه‌ر، زیادكردنی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست، پێدانی به‌نزین به نرخی گونجاو، وه‌لانانی شیركه‌ت په‌یمانكارییه‌كان و واژۆكرنی گرێبه‌ست به شێوه‌ی ڕاسته‌خۆ له‌گه‌ڵ ئامووزش و په‌رورش بوون.