کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی تاكسی له‌ زاهدان

7 1 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی خه‌رمانان، شۆفێرانی تاكسی له‌ شاری زاهدان دژ به‌ سووتانی كارتی سووخته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ و مانیان گرت.

ناڕازیان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی سووتان و له‌ كار كه‌وتنی كارتی سووخته‌كانیان، تێچووی كار و پیشه‌كانیان به‌ شێوازێكی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و له‌م كاته‌دا كه‌ دۆخی ئابووری هاووڵاتیان له‌ ئێران زۆر خراپه‌، هەندێكیان ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه‌.