شۆفێرانی به‌شی ده‌وڵه‌تی “سازمانی ئوتوبووسڕانی” مه‌شهه‌د، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم له ئاست چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه و داواكاریه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
شۆفێرانی ناڕازی، له به‌رانبه‌ر دواكه‌وتنی حه‌قده‌ست و پێنه‌دانی مافه داراییه‌كانیان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له ڕۆژدا چرای ئۆتۆمبێله‌كانیان هه‌ڵكرد و به‌و شێوه‌یه هه‌تا ئێواره درێژه‌یان به كاره‌كانیان دا و له نێو شاردا سووڕانه‌وه. ناڕازیان پێداگریان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م داواكاریه ڕه‌واكانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌ست له كار ده‌كشێنه‌وه و مانگرتن ڕاده‌گه‌یێنن.