کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌مه‌عده‌نی “چادور مه‌لوو”ی ته‌به‌س

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌مه‌عده‌نی چادور مه‌لووی ته‌به‌س

ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خه‌رمانان، شۆفێرانی بارهه‌ڵگری شاغڵ له‌ مه‌عده‌نیچادور مه‌لووی ته‌به‌س، له‌ ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و نه‌بوونی ئیماكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،كرێكارای مه‌عده‌نیچادور مه‌لووداوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی هێڵی هه‌ژاری و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن وپێشتریش چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجام دابوو، به‌ڵام به‌رپرسانی شیركه‌ت ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێدابوون.