شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ڕۆبات كه‌ریم له پارێزگای تاران له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌تعی چوار ڕۆژه‌ی ئاو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌وته‌ی هاووڵاتیانی ناڕازی، ماوه‌ی چوار ڕۆژه ئاوی ئه‌و شارۆچكه‌یه قه‌تع كراوه و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازییه‌كانیان نییه. له ڕۆژانی ڕابردوو بێ ئاوی و دابین نه‌كردنی خزمه‌تگوزاری له‌لایه‌ن حكوومه‌ت له شاره جیاجیاكانی ئێران، بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین ناڕه‌زایه‌تی و خه‌ڵك به‌رده‌وام به‌هۆی كێشه‌ی بێ ئاوی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌وه ده‌ناڵن.