به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی شاری سنه به‌سه‌ر چیای كوچكه ڕه‌ش دا هه‌ڵكشان و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست داگیركردنی ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه نیشان دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانی چلچه‌مه به هه‌ڵكشان به‌سه‌ر چیای كوچكه ڕه‌ش و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد، دروشمی “نا بۆ زه‌مینخواری و نا بۆ سه‌ره‌ڕۆیی سه‌رمایه‌دار”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه.