سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان، له ئاست نه‌دانی پشكی بیمه‌ی ته‌كمیلی كرێكاران له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
به پێی ڕاگه‌یاندنی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحد، خاوه‌نكار پشكی خۆی بۆ كرێكارانێك كه له نیوه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان دا خانه‌نشین كراون به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه و ئێستا كرێكاران بۆ به‌هره‌مه‌ند بوون له بیمه‌ی ته‌كمیلی تووشی كێشه بوون. به‌پێی یاسا كرێكاران ته‌نیا ٣٠ له سه‌دی حه‌قی بیمه‌ی ته‌كمیلی په‌رداخت ئه‌كه‌ن و ٧٠ له سه‌دی له ئه‌ستۆی خاونكاره، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت له په‌رداختی ئه‌و بڕه پاره‌یه به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خۆ ده‌بوێرن. نه‌دانی حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران له حاڵێكدایه كه ماوه‌ی قه‌راردادی بیمه‌ی ته‌كمیلی یه‌ك ساڵه‌یه و ئه‌گه‌ر خاوه‌نكار پشكی خۆی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی نه‌دات، سه‌د له سه‌دی هه‌زینه‌كه ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كرێكاران.