کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی سنفی كامیۆندارانی ئێران له‌ ئاست دیاریكردنی نرخی كرێ بار

ناڕه‌زایه‌تی سنفی كامیۆندارانی ئێران له‌ ئاست دیاریكردنی نرخی كرێ

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی جۆزه‌ردان، سنفی كامیۆندارانی ئێران له‌ ئاست دیاریكردنی نرخی كرێ بار له‌لایه‌ن فه‌رمانداری شاره‌كانه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی ناڕازیان، فه‌رمانداری مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ نرخی كرێ بار بۆ كامیۆنداران دیاری بكات، چوونكه‌ فه‌رمانداری گرانی نرخی سووته‌مه‌نی، ڕۆنی ئۆتۆمبێل، كه‌ره‌سه‌ی یه‌ده‌ك و لاستیك له‌به‌رچاو ناگرێت. شۆفێرانی كامیۆن هۆشداریان دایه‌ ده‌وڵه‌ت كه‌ ئه‌گه‌ر نرخێكی گونجاو بۆ كرێ بار دیاری نه‌كرێت ئه‌وه‌ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری به‌ڕێوه‌ ئه‌به‌ن.