ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌رمانان، خه‌ڵكی ناڕازی ئیتالیا له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ چاكسازی و یارمه‌تیدان به چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا له‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، له‌به‌رده‌م شاره‌داری “پڕۆجا” كۆبوونه‌وه و قهبزهكانیان ئاگردا.
به‌وته‌ی ناڕازیانی ئیتالیایی، ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی كه ده‌وڵه‌ت بڕیاری دابوو جێبه‌جێی بكات ته‌نیا ١٥٪ی پاره‌ی قهبزهكانیان له‌خۆ ده‌گرێت، له حاڵێكدا نرخی به‌رق ٧٥٪ و گاز ٩٩٪ هه‌ڵكشاوه و گوشارێكی زۆری مه‌عیشه‌تی بۆ بنه‌ماڵه‌كان هێناوه. جێگای ئاماژه‌یه كه تێچووی هاورده‌كردنی وه‌زی ئیتالیا له ٤٣ ملیارد یۆرۆ له ساڵی ڕابردوووه بۆ ١٠٠ ملیارد یۆرۆ به‌رزبووه‌ته‌وه. له سه‌دا ٧٥ی وزه‌ی هاورده له‌وانه ٤٠٪ گازی پێویستی ئیتالیا له وڵاتی ڕووسیه‌وه دابین ده‌كرێت و به‌پێی ڕاگه‌یاندنی كۆنفدراسیۆنی شیركه‌ته‌كانی ئیتالیا، ١٢٠ هه‌زار شیركه‌ت تا كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵ، مه‌ترسی داخرانیان له‌سه‌ره و ٣٧٠ هه‌زار كرێكاریش له مه‌ترسی بێكاربووندان.