ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له شارومه‌ندانی ئیسڕائیلی دژبه ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی تل ئاویو و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕهاتن، هاوكات ٦٣ فه‌له‌ستینی له هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ی غه‌زه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، شارومه‌ندانی ئیسڕائیلی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون. ناڕاه‌زیان هه‌روه‌ها داوایان له ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و وڵاته كرد بنیامین نتانیاهوو وه‌كوو جه‌نایه‌تكار جه‌نگی محاكمه بكات. هاوكات له كه‌رتی غه‌زه، سه‌ربازانی ئیسڕائیلی له كاتی دابه‌شكردنی یارمه‌تی به سه‌ر ئاواره‌كان دا، ته‌قه‌یان به سه‌ر شارومه‌ندانی فه‌له‌ستینی كردووه و به‌وهۆیه‌وه ٤٧ كه‌س بریندار بوون. به‌رپرسانی بێهداشت و دڕه‌مانی غه‌زه‌ش به میدیاكانیان ڕاگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه ٦٣ فه‌له‌ستینی كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه.