کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ واشینگتۆنی ئه‌مریكا

12 2 4

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٣ی گه‌لاوێژ، دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌به‌رده‌م هۆتێلی مانه‌وه‌ی نتانیاهوو و كۆنگره‌ی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه‌ دژبه‌ ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل و نتانیاهوو دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌لاستین له‌ غه‌زه‌ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی به‌ لێقه‌وماوانی ئه‌و شه‌ڕه‌ بوون. به‌ پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئه‌مریكا، هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر خۆپێشانده‌ران و وێڕای برینداركردنی چه‌ند كه‌س، كۆمه‌ڵێك ناڕازیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.