به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵان، دووكاندارانی ناوگوزهری شاری سنه به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رق دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با نیشان داوه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ٢٠٠ دووكانداری نێو بازاڕی داپۆشراوی شاری سنه له نێو ئیداره‌ی به‌رق دا خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری پێدانی كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری بوون. به وته‌ی ناڕازیان، به‌هۆی بڕینی كاره‌با ژیانی خه‌ڵك فه‌له‌ج بووه و كاسبكاران زیانی زۆریان پێ گه‌یشتووه.