ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، دووكاندارانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی شه‌هركورد له ناڕه‌زایه‌تی به بڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، ١٥٠ كاسبكار و خاوه‌ن كارگه له فازه‌كانی ١ و ٢و ٣ی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی شه‌هركورد له ئاست نه‌بوونی ئاو و كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. به وته‌ی ناڕازیان، به‌رپرسانی ئه‌و شاره به كاسبكارانیان وتووه له‌وه به‌دواوه سێ ڕۆژ له حه‌فته به‌رقی ئه‌و شارۆچكه‌یه قه‌تع ده‌كرێت له حاڵێكدا هه‌ر ئێستاش دۆخی وه‌به‌رهێنان و بازاڕ كاره‌ساتباره و بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت ئه‌ونه‌ی تر ئابووری وڵات به‌ره‌و داڕمان ده‌بات.