به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شاره‌داری شاری سنه له هه‌وڵێكی نایاسایی دا ده‌ستی داوه‌ته وه‌رگرتنی باج له ده‌ستفرۆشانی ئه‌و شاره و ئه‌و كرده‌وه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستفرۆشانی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
به‌و ته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ماوه‌ی سێ ڕۆژه شاره‌داری سنه بڕیارێكی تازه‌ی بۆ ڕاده‌ستكردنی پیاده‌ڕه‌وه‌كانی شه‌قامی فێرده‌وسی به ده‌ستفرۆشان ده‌ركردووه. به پێی ئه‌و بڕیارنامه‌یه، ئه‌ركی ڕاده‌ستكردنی پیاده‌ڕه‌وه‌كانی شه‌قامی فێرده‌وسی به ده‌ستفرۆشان، خراوه‌ته ئه‌ستۆی شیركه‌تێك به ناوی “باهۆزی ئاویه‌ر” و شیركه‌ت به پێی میتراژی پێویست، كرێ و باج له ده‌ستفرۆشان وه‌رده‌گرێت. یه‌كێك له ده‌ستفرۆشانی شاری سنه له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: بۆ هه‌ر میتری چوارگوشه، بڕی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن كرێ له ده‌ستفرۆش وه‌رده‌گرن له حاڵێكدا ٨٠٠ ده‌ستفرۆش له شه‌قامی فرده‌وسی سنه بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌و ڕێگه‌وه دابین ده‌كه‌ن و ته‌نیا بۆ ماوه‌ی چوار ساعه‌ت واته له چواری ئێواره تاكوو ٨ی شه‌و ده‌توانن له‌و شه‌قامه كه‌لووپه‌له‌كانیان بفرۆشن.