کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی ده‌رمانسازه‌كان له‌ مه‌شهه‌د

ناڕه‌زایه‌تی ده‌رمانسازه‌كان له‌ مه‌شهه‌د 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی ڕێبه‌ندان، ده‌رمانسازه‌كانی مه‌شهه‌د له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

ده‌رمانسازه‌كانی مه‌شهه‌د به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ مه‌حه‌وه‌ته‌ی ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خوازیاری په‌رداختی قه‌رارداده‌كانی پێنج مانگی ڕابردوویان له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌نده‌ بوون. ده‌رمانسازان هه‌روه‌ها دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ بواری بێهداشت و ده‌رمان نیشان دا و خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ده‌رمان و ڕێگری له‌ فرۆشتنی ده‌رمانه نایابه‌كان له‌ بازاڕی ڕه‌ش بوون.