ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ده‌رمانخانه‌كانی ئێران له ئاست نه‌دانی قه‌رزه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی هادی ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌رمانسازه‌كانی ئێران، ماوه‌ی چوار مانگه قه‌رزی ده‌رمانخانه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه په‌رداخت نه‌كراوه و ده‌رمانخانه‌كان به بڕی چوار هه‌زار ملیارد تمه‌ن زیانیان پێگه‌یشتووه. هه‌ر چه‌ند ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و بیمه‌ی سه‌لامه‌ت قه‌رزه‌كانیان په‌رداخت كردووه به‌ڵام پشكی ئه‌رزی ده‌رمانی ئه‌و دوو دامه‌زراوه و ڕێكخراوی بیمه‌ی هێزه‌كانی سپا و ئه‌رته‌ش له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوووه په‌رداخت نه‌كراوه.