به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، بنه‌ماڵه‌كانی خه‌ڵكی ئوستانی كرماشان له ئاست كه‌می شیری وشك بۆ منداڵه‌كانیان ناڕازین و ده‌ڵێن: شیری وشكی “ئاپتامیل” كه تایبه‌ته به كۆرپه‌ڵه له ئۆستانی كرماشان ده‌ست ناكه‌وێت و كێشه‌ی بۆ بنه‌ماڵه‌كان سازكردووه.
به‌وته‌ی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی جوانڕۆ، شیری وشکی “ئاپتامیل” بۆ منداڵانی ساوای سەرووی یەک ساڵ، لە هیچ شوێنێکی شارەکە دەستناکەوێت و ئەوان بۆ کڕینی قوتویەکی شیر سەردانی شارەکانی دەوروبەر دەکەن. به‌وته‌ی هاووڵاتییه‌كی دیكه، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی خۆی به زلهێزی ناوچه‌كه ده‌زانێت و به‌رده‌وام گۆشار بۆ خه‌ڵك دێنێت كه منداڵیان ببێت، له حاڵێكدا ناتوانێت ئه‌منییه‌تی خۆراكی منداڵانیش دابین بكات.