کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی دایكان له‌كرماشان له‌ئاست نه‌بوونی شیری وشك بۆمنداڵه‌كانیان

ناڕه‌زایه‌تی دایكان له‌ كرماشان له‌ ئاست نه‌بوونی شیری وشكی بۆ منداڵه‌كانیان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه‌، بنه‌ماڵه‌كانی خه‌ڵكی ئوستانی كرماشان له‌ ئاست كه‌می شیری وشك بۆ منداڵه‌كانیان ناڕازین و ده‌ڵێن: شیری وشكیئاپتامیلكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كۆرپه‌ڵه‌‌ له‌ ئۆستانی كرماشان ده‌ست ناكه‌وێت و كێشه‌ی بۆ بنه‌ماڵه‌كان سازكردووه‌.

به‌وته‌ی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی جوانڕۆ، شیری وشکیئاپتامیلبۆ منداڵانی ساوای سەرووی یەک ساڵ، لە هیچ شوێنێکی شارەکە دەستناکەوێت و ئەوان بۆ کڕینی قوتویەکی شیر سەردانی شارەکانی دەوروبەر دەکەن. به‌وته‌ی هاووڵاتییه‌كی دیكه‌، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی خۆی به‌ زلهێزی ناوچه‌كه‌ ده‌زانێت و به‌رده‌وام گۆشار بۆ خه‌ڵك دێنێت كه‌ منداڵیان ببێت، له‌ حاڵێكدا ناتوانێت ئه‌منییه‌تی خۆراكی منداڵانیش دابین بكات.