کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی دایكانی دووگیان و بنه‌ماڵه‌كاینان له‌ به‌رده‌م “بلووكی زایمان”ی شاری سنه‌

ناڕه‌زایه‌تی دایكانی دووگیان و بنه‌ماڵه‌كاینان له‌ به‌رده‌م بلووكی

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ دایكانی دووگیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ “بلووكی زایمان”ی شاری سنه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وت و كه‌می خزمه‌تگۆزاری له‌و ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌ ده‌ربڕی.

ناڕازییان و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌ڵێن: ئێمه‌ له‌ به‌ر ئێش و ئازار ڕوومانكردووه‌ته‌ ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌ و هیلاكی و ماندووبوونی كادری ده‌رمانیش هه‌ست پێده‌كه‌ین به‌ڵام شێوه‌ی خزكه‌تگۆزاری و كه‌می ئیمكانات و هه‌روه‌ها شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ناونده‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئینسانی نییه‌ و به‌رپرسانی علوومی پزشكی كوردستان ئه‌بێ ڕێزی نه‌خۆشه‌كان له‌به‌رچاو بگرن و چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ كێشه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بدۆزنه‌وه‌ نه‌ك بێڕێزی به‌ خه‌ك بكرێت.‌