ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار، دایكانی دادخوازی شۆڕشی ژینا له شاری سنه له ئاست سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
دایكانی دادخوازی سنه وێڕای مه‌حكووم كردنی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، پشتیوانی خۆیان له‌و به‌ندكراوه سیاسییه و وریشه مورادی ڕاگه‌یاند و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون. دایكی هه‌میشه زیندوو ئارام حه‌بیبی له په‌یامێك دا داوای له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كرد به‌دواداچوونی جیددی بۆ ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن كۆماری ئیسلامی بێ تاوانێكی دیكه له سێداره بدات.