دانیشتووانی گوندی “كوردئاباد”ی سه‌ر به شارستانی “ته‌فت” له ئۆستانی یه‌زد، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ناڕه‌زایه‌تی به له‌ناوبردنی ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن شیركه‌ته مه‌عده‌نییه‌كانه‌وه كۆبوونه‌وه و خوازیاری داخرانی مه‌عده‌نه‌كان بوون.
دانیشتووانی گوندی “كوردئاباد” ده‌ڵێن: شیركه‌ته‌كانی چالاك له مه‌عه‌ده‌نه‌كانی ناوچه‌كه، زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كانیان له‌ناو بردووه و سرووشت و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌شیان به‌ته‌واوه‌تی تێكداوه. به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه‌سانی لباس شه‌خسی به دار و به‌رد هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و چه‌ندین كه‌سیان به‌سه‌ختی برینداركردووه.