کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوند و شارۆچكه‌كانی ده‌ورووبه‌ری پاوه‌ له‌ئاست بێئاوی

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوند و شارۆچكه‌كانی ده‌ورووبه‌ری پاوه‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه‌، دانیشتووانی گوند و شارۆچكه‌كانی نزێك شارستانی پاوه‌ به‌ده‌ست بێئاوییه‌وه‌ وه‌زاڵه‌ هاتوون و به‌ تانكه‌ر ئاویان بۆ ده‌به‌ن.

به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ دانیشتووانی ناوچه‌كه‌، له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا شارستانی پاوه‌ دوو هێنده‌ گه‌وره‌ بووه‌ته‌وه‌ و زۆرێك له‌ گونده‌كانی نزێك شار ئێستا بوونه‌ته‌ شارۆچكه‌ و به‌شێكی دیكه‌ له‌ گونده‌كان چه‌سپاون به‌ حاشیه‌ی شاره‌وه‌، به‌ڵام له‌ هه‌موو ئیمكاناتێك بێبه‌شن. ئه‌و هاووڵاتییه‌ هه‌روه‌ها وتی: چه‌ندین جار له‌ ئاست ئه‌و دۆخه خراپه‌ ناڕه‌زایه‌تییمان ده‌ربڕیوه‌ به‌ڵام به‌رپرسانی شاری و ئوستانی كرماشان ته‌نیا به‌ڵێنی درۆمان پێده‌ده‌ن و هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌ویییان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو ڕێگه‌وبانی ناوچه‌كه‌ هه‌ڵنه‌گرتووه‌.