به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی گوندی “چه‌ند ئه‌ڵماس” له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قاوه و گواستنه‌وه‌ی ئاوی به‌ندئاوی بیجاڕ بۆ هه‌مه‌دان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی دانیشتووانی گوندی “چه‌ند ئه‌ڵماس”، چه‌ندین بیری ئاوی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی بیجاڕه‌وه داخراوه و بڕایاره ده‌وه‌ڵه‌ت پڕۆژه‌یه‌كی ده ملیارد تمه‌نی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاوی به‌ندئاوی “ته‌لوار”ی بیجاڕ بۆ هه‌مه‌دان جێبه‌جێ بكات، ئه‌وه له حاڵێكدایه كه كه‌شاوه‌رزانی ئه‌و گونده به‌رده‌وام له‌ئاست پێنه‌دانی حه‌قاوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. به‌وته‌ی كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی، به‌هۆی دابین نه‌كردنی ئاو زه‌ویه‌كانیان وشكبووه و زیانێكی زۆریان بینیوه.