به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، دانیشتووانی گوندی مه‌ره‌بزانی سه‌ر به شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه، دژبه نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجییه‌كان، گوندی مه‌ره‌بزان ته‌نیا گوندی نزیك له شاری سنه‌یه كه جاده‌كه‌ی ئاسفاڵت نه‌كراوه و شاره‌داری حه‌سه‌ن ئاوا هیچ بایه‌خێكی پێ نادات. ڕۆژی سێشه‌ممه ٧٠ كه‌س له دانیشتووانی ئه‌و گونده له‌به‌رده‌م شاره‌داری شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوا كۆبوونه‌وه و كاتێك هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرت، به ڕێپێوان خۆیان گه‌یانده به‌رده‌م فه‌رمانداری سنه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كه‌یان بوون.
