ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی گوندی “له‌نج ئاوا”ی مه‌ریوان له‌ئاست نه‌بوونی ئاوه‌ڕۆ بۆ گونده‌كه‌یان و تێكڵاو بوونی پاشه‌ڕۆی ماڵه‌كان له‌گه‌ڵ ئاوی چۆم و زه‌وی كشتووكاڵییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی، ئاوی دانیشتووانی ئه‌و گونده له بیره‌كان دابین ده‌كرێت و ئاوه‌ڕۆی گونده‌كه‌ش تێكه‌ڵ به ئاوی بیره‌كان ده‌بێت و به‌شێكیشی تێكه‌ڵ به ئاوی ئاودێری به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كان ده‌بێت و مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی گوندنشینان درووست كردووه. به وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتییان، چه‌ندین جار سه‌ردانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوڕۆی مه‌ریوانیان كردووه به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه.