کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی ئه‌سپیدانی خۆراسانی شومالی له‌ئاست بێ ئاوی

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی ئه‌سپیدانی خۆراسانی شومالی له‌ئاست

دانیشتووانی گوندی ئه‌سپیدانی خۆراسانی شومالی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی پووشپه‌ڕه‌، له‌ ئاست نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٥٠٠ خێزانی خه‌ڵكی گوندی ئه‌سپیدان ماوه‌ی ١٥ ساڵه‌ چاوه‌ڕێی سازكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و گونده‌ن و له‌و ماوه‌یه‌دا چوار سه‌رۆك كۆمار گوڕاوه‌، به‌ڵام پڕۆژه‌كه‌ هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ و خه‌ڵك بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ سه‌رگه‌ردانن.