ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی خه‌رمانان، دانیشتووانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری هه‌رسین له ئاست كه‌م ئاوی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی هاووڵاتیان، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی وه‌رزی هاوینه‌وه ئاوی زۆربه‌ی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری هه‌رسین له‌وانه ئاوایی “ڕێوان” قه‌تع كراوه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت له جیاتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، له ڕۆژێكی حه‌فته‌دا به تانكه‌ر ئاو بۆ خه‌ڵك دابین ده‌كه‌ن له حاڵێكدا ڕۆژانی دیكه‌ی حه‌فته ناچارن خۆیان ئاو بكڕن.