ماوه‌ی یه‌یك مانگه گه‌ڕه‌كی مه‌لاشیه‌ی ئه‌هواز ئاوی نییه و ٨٠ هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی ئه‌و ناوچه حاشیه‌نشینه له گه‌رمانی ٥٠ پله‌ی له دۆخێكی زۆر خراپ دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.
ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی مه‌لاشیه و چه‌ند گه‌ڕه‌كی دیكه له قه‌راخی گه‌وره‌شاری ئه‌هواز له ئاست كه‌م ئاوی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و شاره به كێشه و گرفته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. به وته‌ی هاووڵاتیان، ماوه‌ی یه‌ك مانگه ئاو نییه و كاتێك ئاو دێته‌وه، ئه‌وه‌نده پیسه كه به كار خواردنه‌وه نایێت. جێگای ئاماژه‌یه كه كارناسانی بواری بێهداشت پێشتر سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌یان نه‌خۆشی پێستی و گه‌وارشی له باشوور و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران هۆشداریان دابووه ده‌وڵه‌ت.