كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی ناوچه‌ی “پۆشتكووه“ی مازه‌نده‌ران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ئاست درووست كردنی به‌ندئاوی “فینسك” و له‌ناوچوونی زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سازكردنی به‌ندئاوی “فینسك” له ناوچه‌ی “پۆشتكووه“ی مازه‌نده‌ران له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵك و كارناسانی ئه‌ندازیاری به‌ره‌وڕووبووه‌ته‌وه و كارناسانی ژینگه له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: درووستكردنی ئه‌و به‌ندئاوه ئه‌بێته ڕۆچوونی زه‌وی و وشكبوونی ده‌شتی “ته‌جه‌ن” و هه‌روه‌ها له‌ناوچوونی كه‌شاوه‌رزی ناوچه‌كه. به‌وته‌ی ناڕازییان مافیایی گواستنه‌وه‌ی ئاو له ئێران باڵاده‌سته و وڵامده‌ره‌وه‌ی هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی و قه‌زایی نییه.