کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی “پۆشتكووه”ی مازه‌نده‌ران له‌ئاست سازكردنی به‌ندئاو فینسك

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی پۆشتكووهی مازه‌نده‌ران له‌ئاست سازكردنی

كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی ناوچه‌یپۆشتكووهی مازه‌نده‌ران، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ئاست درووست كردنی به‌ندئاویفینسكو له‌ناوچوونی زه‌وییه‌ كشتووكاڵییه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سازكردنی به‌ندئاویفینسكله‌ ناوچه‌یپۆشتكووهی مازه‌نده‌ران له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵك و كارناسانی ئه‌ندازیاری به‌ره‌وڕووبووه‌ته‌وه‌ و كارناسانی ژینگه‌ له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێن: درووستكردنی ئه‌و به‌ندئاوه‌ ئه‌بێته‌ ڕۆچوونی زه‌وی و وشكبوونی ده‌شتیته‌جه‌نو هه‌روه‌ها له‌ناوچوونی كه‌شاوه‌رزی ناوچه‌كه‌. به‌وته‌ی ناڕازییان مافیایی گواستنه‌وه‌ی ئاو له‌ ئێران باڵاده‌سته‌ و وڵامده‌ره‌وه‌ی هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی و قه‌زایی نییه‌.