ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی ناوچه داگیركراوه‌كانی باكووری سووریه به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و خراپی دۆخی ژیان، دژبه ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی شاره‌كانی ئه‌لباب و جرابلۆس له باكووری سووریه به‌هۆی خراپی دۆخی ژیان، گرانی نان، نه‌بوونی ئاو و به‌رق ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا و نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت نیشان دا. به‌وته‌ی ناڕازیان، گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا، نرخی نان، ئاو و به‌رقیان دوو هێنده بردۆته سه‌ره‌وه و به زۆر له خه‌ڵكی هه‌ژار باج وه‌ر ده‌گرن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك پاره‌ی پێ نه‌بێ ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌ر و شێونی ده‌كرێت و ئێمه‌ش چی تر ته‌حه‌مولی ئه‌و باروودۆخه ناكه‌ین.
