کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ناوچه‌ی كۆیه‌ به‌هۆی بێ ئاوی

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی ناوچه‌ی كۆیه‌ له‌ ئاست وشكه‌ساڵی و كه‌مئاویه‌وه‌ ناڕازین و ده‌ڵێن: له‌ بواری كشتووكاڵدا زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌ و مه‌ترسی له‌ناوچوونی ئاژه‌ڵه‌كانیان هه‌یه‌.

بێئاوی و چارەسەرنەکردنی گرفتی وشکەساڵی لە سنوری شارەدێی “ئاشتی” لە قەزای کۆیە، مه‌ترسی لەسەر نەمانی ئاژەڵداری و لەناوچوونی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان درووستكردووه‌. به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ دانیشتووانی ناوچه‌كه‌، لە ئێستادا کەرتی کشتوکاڵ بەتەواوی پەکی کەوتووە، چونکە سەرجەم سەرچاوە ئاویەکان وشکیان کردووە، خاوەن ئاژەڵه‌كانیش بە تەنکەر ئاو بۆ ئاژەڵەکانیان دابین دەکەن، ئەمەش ئەرکی ئەوانی قورس کردووە و وای لێکردوون ئاژەڵەکانیان کەم بکەنەوە. دانیشتوانی گوندەکانی ناوچه‌كه‌، ژیانیان لەسەر کاری ئاژەڵداری و کشتوکاڵە، بەڵام بێ پلانی و نەبونی بەرنامەی ستراتیژی لەلایەن حکومەتەوە، خەریکە مایه‌پووچیان ده‌كات.