ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، دانیشتووانی شاری مه‌هاباد به هۆی هه‌ڵكشانی به‌های خانوو و كرێماڵ و خراپی باروودۆخی مه‌عیشه‌ت ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی سه‌رچاوه حۆجێیه‌كان، كرێی و ڕه‌هنی خانوو زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه و ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و مه‌عیشه‌تی چینی هه‌ژار داناوه. به تایبه‌ت له‌م باروودۆخه خراپه‌ی ئابووریدا، چینی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی كۆمه‌ڵگا زۆرترین گۆشاریان له‌سه‌ره و به‌رێرسانی ڕژیمیش ته‌نیا پڕۆپاگه‌ندا ده‌كه‌ن و هیچ چاره‌سه‌رێكیان بۆ خراپی دۆخی ئابووری ئێران نییه.
