به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، دانیشتووانی شاری كرماشان له‌ئاست خراپی دۆخی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره ناڕازین و ده‌ڵێن: ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌ست ناكه‌وێت و ئه‌بێ ده‌رمانه‌كانت له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه به نرخێكی ئازاد بكڕی.
به‌وته‌ی یه‌كێك له‌دانیشتووانی شاری كرماشان، دۆخی نه‌خۆشخانه‌كانی كرماشان له بواری بێهداشت و ده‌رمانه‌وه زۆر خراپه، هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌ش ناكرێت و هه‌موو شتێك بووه‌ته پوڵی و تا پاره‌كه‌ی نه‌ده‌ی هیچ كارێكت بۆ ناكه‌ن” ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باری ته‌ندرووستی نه‌خۆشه‌كه‌ش باش نه‌بێت، به ئاسانی ژیانی ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه و كه‌سیش وڵامده‌ره‌وه نییه. به‌وته‌ی ئه‌و هاووڵاتییه، له‌نه‌خۆشخانه‌كان سۆره‌نگ و سێرۆم ده‌ست ناكه‌وێت كه سه‌ره‌كیترین پێداویستیه‌كانی هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كه.