ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شاری كرماشان له‌ئاست پچڕانی به‌رده‌وامی ئاوی لووله‌كه‌شی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی یه‌كێك له دانیشتووانی ئه‌و شاره، چه‌ندین گه‌ڕه‌كی گه‌وره‌ی شاری كرماشان ڕۆژانه چه‌ند ساعه‌ت ئاویان قه‌تع ده‌بێت و ناچاران به ئۆتۆمبیل بڕۆن بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ورووربه‌ری شار و له‌وێ ئاوی خواردنه‌وه به‌ده‌ست بێنن یان له فڕۆشگاكان ئاو ده‌كڕن. ئه‌و هاووڵاتییه له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی: به‌رپرسانی ڕژیم له‌م گه‌رمای هاوینه‌دا هیچ بایه‌خێك به ژیانی خه‌ڵك ناده‌ن به‌تایبه‌ت منداڵان و ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی نه‌خۆشیان له ماڵه‌وه هه‌یه و ڕۆژانه پێویستییه‌كی زۆریان به ئاوی پاك و خاوێن هه‌یه.