کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری “شاباد” له‌ ئاست پیسی ئاوی خواردنه‌وه‌

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری شاباد له‌ ئاست پیسی ئاوی خواردنه‌وه‌

به‌ پێی هه‌واڵی‌  گه‌یشتوو، دانیشتووانی شاریشابادی سه‌ر به‌ پارێزگای كرماشان له‌ ده‌ست پیسی و خراپی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌وه‌ ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌ هیچ بایه‌خێك به‌ سه‌لامه‌تی خه‌ڵك ناده‌ن.

به‌ پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ هه‌نارده‌ كراوه‌، كوالێتی ئاوی لووله‌ كه‌شی شاریشابادتا ڕاده‌یه‌ك خراپه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت بۆ شوردنیش به‌كار نایه‌ت. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ ئاوی لووله‌كه‌شی ئه‌و شاره‌ كێشه‌ی هه‌یه‌ و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوون و سه‌ردانی خه‌ڵك بۆ ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان، هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌.